حەفت ساڵ بەسەر ئازادکردنی شنگالدا تێدەپەڕێت
K24 - هەولێر
حەفت ساڵ بەسەر ئازادکردنی شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی تێدەپەڕێت، تاوەکو ئێستاش بەشێکی زۆر لەو گرووپانەی بە نایاسایی هاتوونەتە شارۆچکەکە لەوێ ماون، بەهۆی بوونی ئەو گرووپانەشەوە، دانیشتووانی شنگال ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
خەڵکی شنگال ئاماژە بەوە دەکەن، بوونی گرووپە چەکدارەکان، نەبوونی خزمەتگوزاری و ئارامی، هۆکارن کە نەتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هاوکات، هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەیان جددی نییە.
سەرباری هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڵێنەکانی حکومەتی عێراق بۆ دەرکردنی گرووپ و میلیشیاکان لە شنگال و گەڕانەوەی دانیشتوانەکەی، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 زیاتر لە 20 هەزار چەکداری گرووپە جیاوازەکان لە شنگال جێگیرکراون، بەرپرسانی کارگێڕی شنگال، دەڵێن، گرووپە چەکدارەکان بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و شوێنێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و ململانێی گرووپەکان.
لە 13/11/2015، هێزی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی و بە پشتیوانی هاوپەیمانان توانی شنگال لە دەست چەکدارانی داعش رزگاربکات.
سوپای عێراق لە شنگال فیرقەیەك و شەش لیوای هەیە، بە گشتی نزیکەی 20 هەزار سەربازن، لە باکوور و باشووری چیای شنگال و لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا جێگیرکراون، به دهیان بنكه و بارهگای تایبهت بهخۆیان داناوه.
دوای 16ی ئۆكتۆبهر و هاتنی هێزەکانی حهشدی شهعبی بۆ شنگال، حهشدی شهعبی بووه خاوهنی گەورەترین هێز، زیاتر لە 21 هەزار چەکداری لەژێر ناوی جیاجیاوه ههیه، كه چهندین رێگهی سهرهكی لهژێر دهستی ئهوانه، دهیان بازگهیان به هاوبهشی لهگهڵ سوپای عێراق داناوه.
دوای هاتنی پەکەکە لە ساڵی 2014، یەبەشە و هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان درووستكراون، ئەوان چوار هەزار چەکداریان هەیە، کە سێ هەزاریان لەلایەن حهشدی شهعبییهوه مووچهیان پێدەدرێت، بەڵام ئاسایشی ئێزدخان بەشێوەیەکی نایاسایی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ناسێندراوه، ئێستا ناوچهكانی گرعزێر و کۆمەڵگەی گرزرەک، سیبا شێخدرێ، سکینیێ، حەیالێ، بازگهی ئوم دیبان و ناحیهی خانەسۆر لهژێر كۆنترۆڵكی ئهوانه. چهندان بازگهی سهرهكی لهژێر دهسهڵاتی ئهوانه و لهگهڵ سوپای عێراق خاڵی هابهشیان ههیه.
سەرۆک بارزانى لە بارەی شنگال رایگەیاندووە، هەنگاوی یەكەمی سارێژبوونی برینی شنگال، ئەوەیە شنگال بگەڕێتەوە دەست خاوەنە رەسەنەكانی و ئەو هێز و میلیشیانەی دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە واز لە شنگال بهێنن و رێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێ.
سەرەڕای بوونی ئەو هێز و گرووپه چەکدارانە لە شنگال، ژمارەیەك لایەنی سیاسی بارەگایان هەیە، بەڵام دۆخی شنگال هێشتا وهكو خۆی ماوه و ناجێگیرە، خەڵکەکەشی ئاوارەن.
زۆربەی ئاوارەکانی شنگال لە سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێکراون، بەگوێرەی ئامارەکان 15 کەمپی ئاوارەکانی شنگال لە سنووری پارێزگای دهۆک هەن 150 هەزار کەس لەو کەمپانە نیشتەجێن.