لێکۆڵینەوە لە به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان ده‌كرێت

K24 - هەولێر
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق لێكۆڵینه‌وه له به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان ده‌كات.
حه‌مید شه‌بلاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دادگا پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان ده‌كات و گومان ده‌كرێت گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری تێدا ئه‌نجام درابێت.
گوتیشی: "لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له دژی وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌ستی به‌جوڵه كردووه، لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌ستی دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌كات، كه ماوه‌ی 18 ساڵه به‌رده‌وامه".
شه‌بلاوی جه‌ختیشده‌كاته‌وه، گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی تایبه‌ت به پسوله‌ی خۆراك و سه‌به‌ته‌ی خۆراك كه‌موكوڕی زۆری تێدایه و سوودی ئه‌وتۆی بۆ هاووڵاتیان نه‌بووه.