ئێران پشتگیری خۆی بۆ توركیا و روسیا راگه‌یاند
- هه‌ولێر
كۆماری ئیسلامی ئیران پشتگیری خۆی بۆ ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و توركیا راگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی رایگه‌یاند: "تاران پێشوازی له ئیراده و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رانی هه‌ردوو وڵاتی دراوسی روسیا و توركیا ده‌كات بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان."
به‌رپرسی ناوه‌ندی دیپلۆماسی گشتی و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها گوتی هیواداره ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بتوانێ به‌رژوه‌ندیی روسیا و توركیا و ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه بپارێزێت و ببێته هۆی به‌هێزبوونی هاوكاری و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها شه‌ری دژی تیرۆر.
سه‌رۆكی روسیا له دوایین هه‌نگاودا بڕیاری هه‌ڵگرتنی هه‌ندێ سزای سه‌ر توركیا ده‌ركرد كه پێشتر ئه‌ردۆغان له نامه‌یه‌كدا داوای لێبۆردن له روسیا كردبوو.