له‌ هه‌ولێر پیاوێك خۆی و ژنه‌كه‌ی ده‌كوژێت

K24 - هه‌ولێر:

له‌ گه‌ڕه‌كی كوێستانی هه‌ولێر پیاوێک ژنەکەی خۆی دەکوژێت و دواتر خۆشی دەکوژێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ـی تشرینی دووه‌می 2022، له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ی نازدار بامه‌ڕنی له‌ گه‌ڕه‌كی كوێستانی هه‌ولێر شۆفێرێكی ته‌كسی ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و دواتر خۆشی ده‌كوژێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ته‌مه‌نی پیاوه‌كه‌ 46 ساڵه‌ و ته‌مه‌نی ژنه‌كه‌ش 40 ساڵه‌، رووداوه‌كه‌ش به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌.

نوێده‌كرێته‌وه‌..