مێسی: گواردیۆلا زیانی زۆری له تۆپی پێ داوه
لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە نوێترین چاوپێکەوتنی ستایشی پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی دەکات و دەڵێت: پێپ باشترین راهێنەر بووە کە یاریم بۆ تیپەکەی کردووە.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: پیپ گواردیۆلا باشترین ڕاهێنەرە کە تا ئێستا هەمبووە و یاریم بۆ تیپەکەی کردووە، چونكه هەموو ئەو شتانەی کە پلانی بۆ دادەنا هەمیشە ڕوویان دەدا. لە شێوازی بینینی شتەکان و ئامادەکاری بۆ یارییەکان و پەیوەندیەکانیشی لەگەڵ یاریزانەکان تایبەت بوو.
لیۆ له باره‌ی گواردیۆلا ده‌شڵێت: بە تێپەڕبوونی کات، درک بەوە دەکەیت کە ئێمه به سه‌ركردایه‌تی گواردیۆلا چیمان بۆ بارسێلۆنا کردووە کە ناوازەیە و بێگومان هەمیشەیی لە بیرمان دەمێنێتەوە.
مێسی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: گواردیۆلا زیانێکی زۆری بە تۆپی پێ گەیاند، چونکە ئەوەی ئێمە دەمانکرد ئەوەندە سادە دەرکەوت کە هەمووان دەیانویست لاسایی بکەنەوە، به‌ڵام نه‌یانده‌توانی و شێوازه‌كه بۆ تیپەکانی تر کابوس بوو.
مێسی خۆشترین یاده‌وه‌رییه‌كانی یاریكردنی له‌سه‌رده‌می پێپ گواردیۆلا بووه، كاتێك له نێوان ساڵانی 2008 تا 2012 به‌یه‌كه‌وه له بارسێلۆنا كۆمه‌ڵێك نازناویان به‌یه‌كه‌وه برده‌وه، لیۆ 4 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا برده‌وه، له نێویاندا دوو نازناوی چامپیۆنزلیگیان به‌ده‌ستهێنا.