یانه‌ی دهۆك كێشانه‌وه‌ی له خولی كوردستان راگه‌یاند

دوای شكسته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یانه‌ی دهۆك له خولی نایابی كوردستان، كارگێری یانه‌كه له راگه‌یاندراوێكدا كشانه‌وه‌یان له خولی نایابی كوردستان راگه‌یاند و هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتی خولی عێراقیش ده‌كه‌ن.
میلله‌ت جه‌مال ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند ماوه‌ی 53 رۆژه یاریزانه‌كانیان له خولی كوردستان به‌بێ پاره و مووچه راهێنان و یاری ده‌كه‌ن.
میلله‌ت ده‌شڵێت: تا ئێستا نه‌مانتوانیوه مووچه‌ی یاریزانه‌كانمان بده‌ین، سووپاسیان ده‌كه‌ین كه به‌بێ مووچه یارییان كردووه، له كاتێكدا بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر مووچه‌ی یاریكردنیانه، بۆیه لێره‌وه بڕیاریماندا به فه‌رمی له خولی نایابی كوردستان بكشێینه‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر نه‌بێت له دوای 15 رۆژی دیكه له خولی عێراقیش ده‌كشێینه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن به‌هۆی بێده‌نگی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست خواسته داراییه‌كانی یانه‌كه‌یان، ده‌شڵێت: تا ئێستا یه‌ك دیناریان بۆ خه‌رج نه‌كردووین.
میلله‌ت جه‌مال گوتیشی: بۆچی بۆ یانه‌كانی دیكه به سه‌دان ملیۆن دینار خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌ڵام یانه‌ی دهۆك له‌ڕووی دارایی پشتگوێ ده‌خه‌ن، دڵنیام ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له ماوه‌یه‌كی كورت بڕوا ناكه‌م شتێك بمێنێت به ناوی یانه‌ی دهۆك.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه داهاتی یانه‌ی دهۆك مانگانه 20 ملیۆن دیناره، له كاتێكدا ئه‌وان لانیكه‌م مانگانه پێویستییان به 200 ملیۆن دیناره.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان 6 یارییان كردووه، 3 یارییان بردووه‌ته‌وه و 3 یارییان دۆڕاندووه.