وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: هه‌ر كه‌سێك دار ببڕێته‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌سێك دار ببڕێته‌وه، سزای یاسایی ده‌درێت و ده‌ستگیرده‌كرێت.
رزگار حەمەد، بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ، رایگەیاند، لە هەر ناوچەیەکی کوردستان هەر کەسێک دار ببڕێتەوە سزای یاسایی دەدرێت و لە رێگەی بەڕێوەبەراتییەکانی پۆلیسی دارستان دەستگیردەکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
هه‌روه‌ها راشیگەیاند، رێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان لە 13٪ یە و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان ئەو رێژەیە کەمە و هەوڵی زیادکردنی رێژەی سەوزایی زیاتر دەدەین.