ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ئیسته‌نبوڵی هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا توركییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ناوه‌ڕاستی ئیسته‌نبوڵی توركیای هه‌ژاند.
تۆڕی (سی ئێن ئێن تورك) له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌خێرایی گه‌یشتنه ناوچه‌كه و پشێوی له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی یه‌رلیكایه والی ئیسته‌نبوڵ، رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتژمێر 4:20 خوله‌ك روویداوه و به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 4 كوژراون و 37 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
روونیشكراوه‌ته‌وه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هاتووچۆیان له شه‌قامی ئیستقلال قه‌ده‌غه‌كرد، كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ روویداوه.