ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ له چوارچێوه‌ی كارێكی تیرۆریسی راگه‌یاند و تاوه‌كو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و رووداوه رانه‌گه‌یاندووه.
په‌یامنێری كوردستان24 له ئیسته‌نبوڵ رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیا ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه هیچ ئامار و زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه بڵاونه‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها به هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كانیش راگه‌یه‌ندراوه، هیچ لێدوان و زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه بۆ ده‌زگاگانی راگه‌یاندن نه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌چوارچێوه‌ی رووداوێكی تیرۆریستی ده‌ستی پێكردووه و تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی هۆكار و چۆنییه‌تی رووداوه‌كه‌ی به فه‌رمی ئاشكرانه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به ئاماری قوربانییه‌كان په‌یامنێری كوردستان24 له ئیسته‌نبوڵ ئاشكرایكرد، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی ئیستیقلالی ناوچه‌ی ته‌قسیم له شاری ئیسته‌نبوڵ، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 38 كه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاند، پۆلیسی توركیا هه‌موو رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی بۆ شه‌قامی ئیستیقلال داخستووه و تیمه‌كان له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كاندان بۆ نه‌خۆشخانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، داواكاری گشتی ئیسته‌نبوڵیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ره‌نگه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كاری تیرۆریستی بێت.