نێیمار نییه... باشترین هاوڕێی مێسی له پاریس ئاشكرا ده‌بێت
ئیزیكویل لاڤێزی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه له پاریس له هه‌موو یاریزانه‌كان زیاتر له مێسی نزیكه.
ئیزیكوێل لاڤێزی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (لۆ پاریس‌یان)ـی فه‌ره‌نسی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زۆرجار كاتێك له‌گه‌ڵ ماركۆ ڤیراتی یاریزانی ئێستای پاریس سانجێرمان له‌پشوو بوون، باسی مێسیان ده‌كرد و هه‌ر له‌وكاته‌وه ڤیراتی زۆر به مێسی سه‌رسامبوو.
لاڤێزی و ڤیراتی هه‌ردووكیان له 2012 خولی ئیتاڵیان جێهێشت و له یانه‌كانی پێسكارا و ناپۆلی په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد.
لاڤێزی كه له 2020 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئێستا له پاریس سانجێرمان ڤیراتی نزیكترین و باشترین هاوڕێی مێسییه. ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی كاته‌كان له ژووری جلگۆڕین له ته‌نیشت یه‌كتر داده‌نیشن.
لاڤێزی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه مێسی زۆر حه‌ز به قسه و گاڵته‌كردنه‌كانی ڤیراتی ده‌كات، ده‌شڵێت: به‌رده‌وام مێسی شێوازی یاریكردن و پلانه‌كان بۆ ڤیراتی روون ده‌كاته‌وه و هه‌میشه داوا له ناوه‌راستكاره ئیتاڵییه‌كه ده‌كات تۆپه‌كان زۆر بۆ پێشه‌وه و به ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر بنێرێت و زۆرلای خۆی نه‌یهێڵێته‌وه.
ئیزیكوێل لاڤێزی ته‌مه‌ن 37 ساڵ له نێوان ساڵانی 2012 تا 2016 یاریی بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كردووه، له كۆی 161 یاری، 35 گۆڵ و 24 ئاسیستی بۆ یانه پاریسییه‌كه كردووه.