روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ره‌وشی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی ئێران ده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی چوار هه‌زار قوتابی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی ئێران ده‌خوێنن و به‌هۆی دۆخی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه، چاودێری پرۆسه‌ی خوێندنی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی ئێران ده‌كه‌ن و له‌كاتی پێویستدا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌و قوتابیانه ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، د. یاسین ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، به وردی چاودێری ره‌وشی پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆكانی ئێران ده‌كه‌ن، كه نزیكه‌ی چوار هه‌زار قوتابی هه‌رێمی كوردستان له‌زانكۆكانی ئه‌و وڵاته ده‌خوێنن.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نزیكه‌ی سێ هه‌زار قوتابی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كانی به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی ئێران دۆسییه‌ی خوێندنیان له وه‌زاره‌ت كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی هه‌زار قوتابی دیكه‌ش بۆ خوێندن روویان له زانكۆكانی ئه‌و وڵاته كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی دۆسییه‌ی خوێندنیان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردبێته‌وه.
د. یاسین ساڵح راشیگه‌یاند، به‌پێی به‌دواداچوون و زانیارییه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی دۆخی ناوخۆیی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی ئێران به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پڕۆسه‌ی خوێندن له زانكۆكانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، وه‌زاره‌تی خوێندنی خوێندنی باڵا له نزیكه‌وه چاودێری پڕۆسه‌ی خوێندن و ره‌وشی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی ئێران ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان گوتیشی، له ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كه ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ستانی پڕۆسه‌ی خوێندن له زانكۆكانی ئێران، ئه‌وا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری پێویست بۆ پاراستنی ژیان و مافی خوێندنی ئه‌و قوتابیانه ده‌دات.
سه‌باره‌ت به‌و رێككارانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر، د. یاسین ساڵح روونیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌و وڵاته و به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی خوێندن، له‌كاتی خۆیدا بڕیاری پێویست له‌باره‌ی چاره‌نووسی خوێندنی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی ئێران ده‌ده‌ن. زیاتر گوتی، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه نایه‌ت خوێندنه‌كه‌یان ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه تا ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دواخستنی خوێندنی ئه‌و قوتابیانه ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی په‌لاماردانی قوتابییه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی (به‌شار فایه‌ق)، كه رۆژی (8ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) دوای چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا، د. یاسین ساڵح، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، جگه له‌و رووداوه، هیچ حاڵه‌تێكی دیكه‌ی هێرشكردن و په‌لاماردانی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی ئێران تۆمارنه‌كراوه و گوتیشی، ئه‌و رووداوه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هۆی رێگری چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌بووه كه هه‌وڵیانداوه مۆبایل و پاره‌ی ئه‌و قوتابییه كورده وه‌ربگرن.