کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

"سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن"
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دهۆک بەشداری لە سێیەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویکردووەتەوە، (15 تا 17ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، لە زانکۆی ئەمه‌ریکی کوردستان – دهۆک، سێەمین کۆربەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت.

گرنگترین بەشداربووەکانی کۆربەندەکە بریتین لە: لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق.

جیا لەوەش، لە 80 وڵات و چەندین دامەزراوەی نێودەوڵەتی و سیاسی و کەسایەتی دیار و پسپۆر لە بوارەکانی سیاسەت و ئابووری و ئاسایش و وزە، بەشداری کۆڕبەندەکە دەکەن.

کۆڕبەندەکە 3 رۆژ بەردەوام دەبێت و باس لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن لە گەرمەی سەرهەڵدانی کێشە نێودەوڵەتییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە نوێکان و واقیعی رابردوو.