زیانە گیانییەکانی هێرشە مووشەکیەکی ئێران بۆ سەر کۆیە راگەیەندرا

.
.

K24 – هەولێر

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی هێرشە مووشەکیەکەی ئێران بۆ سەر قەزای کۆیە، شەهیدێک و هەشت بریندار هەن.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا شەهیدێک و هەشت بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی کۆیە، ئەمبوڵاس و تیمەکانی پزیشکی سەرقاڵی چارەسەرکردنی بریندارەکانن.

وەزیری تەندروستی دەشڵیت: "لەسەر هێڵین بۆ رەوانەکردنی تیمی ئەمبوڵانسی زیاتر".

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی بریندار و شەهید زیاتر بن.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14/11/2022، ئێران چەند مووشەکێکی ئاراستەی بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە کرد.