بەوێنە.. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشەکەی ئیستانبوڵ بڵاودەکاتەوە

K24 - هەولێر:

دوای ئەوەی جێگری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەنجامدەری تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلال لە ئیستانبوڵ ئافرەت بێت، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ناسنامەی ئەنجامدەری تەقینەوەکەی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ ئافرەتێکە بەناوی ئەحلام ئەلبەشیر، کە خەڵکی سووریایە و تەمەنی 23 ساڵە.

ئاسایشی ئیستەنبوڵیش لەبارەی ئەو کەسەوە گوتی: ئەحلام ئەلبەشیر ئەندامی پەکەکەیە و لە عەفرینەوە هاتووەتە تورکیا.

هەر سەبارەت بەو تەقینەوەیە وەزارەتی دادی تورکیا رایگەیاند، 80 کەسی دیکە لەسەر ئەو تەقینەوەیە دەستگیرکراون. 

دوێنێ یەکشەممە 13/11/2022، تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیستقلالی شاری ئیستانبوڵ روویدا، بەگوێرەی دوایین ئامار شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و 80 کەسی دیکەش بریندارن.

کونسوڵخانەی عێراقیش لە ئیستەنبوڵ لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بەو تەقینەوەیە رایگەیاند، چوار لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی دوێنێی شەقامی ئیستقلال لە ئەستەنبوڵ، عێراقیین.

ئەحلام ئەلبەشیر تەمەن (23 ساڵ)
ئەحلام ئەلبەشیر تەمەن (23 ساڵ)