نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیاریكرا

K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، مه‌حموود ئێزدی، وه‌ك نوێنه‌ری پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كان ده‌بێته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئه‌مڕۆ دووشەممە (14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، مەحموود ئێزدی به کوردستان24ی راگه‌یاند، لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتییه‌وه پەیوەندیم پێوەكرا و پێیان راگه‌یاندم، لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی وەک نوێنەری ئێزدییەکان لە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستنیشانکراوم.
رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی هیچ كاندیدێكی پێكهاته‌ی ئێزدی، سه‌رۆك بارزانی داوای له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی كرد، ده‌سه‌ڵاتی پێبده‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕییه و كه‌سێك وه‌ك نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیاریبكات و تێكڕای ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش. داواكه‌ی سه‌رۆك بارزانی‌یان په‌سه‌ندكرد.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری زیاتر له هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
هه‌روه‌ها له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌سه‌ندكرا، كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی حزب و كاری حزبایه‌تی تێدا كراوه.
رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندرا و كۆتایی به كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی هات.
