هه‌سه‌ده ره‌تیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵه‌وه هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ره‌تیكرده‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵه‌وه هه‌بێت.
دوێنێ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شه‌قامی ئیستقلالی مه‌یدانی ته‌قسیم رووی دا، له ئاكامیدا 6 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانداری گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له تویتێكدا رایگه‌یاند، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، هێزه‌كانمان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئیستانبوڵه‌وه نییه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ئاراسته‌مان ده‌كرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، مه‌زڵوم عه‌بدی، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ برینداره‌كان خواست.
دوێنێ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شه‌قامی ئیستقلالی مه‌یدانی ته‌قسیمی شاری ئیستانبوڵ روویدا و له ئاكامیدا 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 80 كه‌سی دیكه بریندار بوون.