به‌ فه‌رمی سكۆلاری وازی له‌ راهێنه‌رایه‌تی هێنا

لویز فیلیپ سكۆلاری له‌ مۆندیالی 2014
لویز فیلیپ سكۆلاری له‌ مۆندیالی 2014

لویس فیلیپ سکۆلاری بەڕازیلی بە فەرمی وازهێنانی لە كاری راهێنەرایەتی راگەیاند.

سکۆلاری کە لە 2002 ناسناوی مۆندیال بۆ بەڕازیل بردەوە و سەرکردایەتی پۆرتوگالی کرد لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2004 بە فەرمی بڕیاریدا واز لە راهێنەرایەتی یانەکان بهێنێت.

سکۆلاری 74 ساڵ دوای سەرکەوتنی یانەی ئاتڵیتیکۆ پارانێنسی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بۆتافۆگۆ لە دوایین گەڕی خولی بەڕازیل ئەم بڕیارەی راگەیاند کە تیپەکەی لە پلەی شەشەم کۆتایی بە خولەکە هێنا و لە ساڵی داهاتووش بەشداری لە کۆپا لیبەرتادۆرێس دەکەن.

سکۆلاری هێمای بۆ ئەوەش کرد لە ساڵی داهاتوو دەگەڕێتەوە یانەی پارانێنسی، بەڵام پۆستێکی دیکە وەردەگرێت و نابێتەوە راهێنەر.

سکۆلاری لە رابردوو راهێنەرایەتی کۆمەڵێک یانەی کردووە لە نێوانیاندا یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ئەم راهێنەرە بەڕازیلیە لە مێژوویدا سەرکەوتنی زۆری بەدەستهێناوە بەڵام لە هەمان کاتدا چەند ساتێکی سەختی بەڕێکردووە لە نێوانیاندا دۆڕانە گەورەکەیان بوو بەرامبەر ئەڵمانیا لە مۆندیالی 2014 ئەو کاتەی بە حەوت گۆڵ دۆڕان.

لویز فیلیپ سكۆلاری هه‌ڵگری نازناوی مۆندیالی 2002ـی قه‌ته‌ر
لویز فیلیپ سكۆلاری هه‌ڵگری نازناوی مۆندیالی 2002ـی قه‌ته‌ر