ماكرۆن په‌یوه‌ندی به پوتنه‌وه ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست له بالی كۆبوونه‌وه، بڕیاره سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن په‌یوه‌ندی به ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیاوه بكات.
به‌رپرسانی ئاگادار له كۆشكی ئه‌لیزێ، رایانگه‌یاندووه، ماكرۆن ده‌یه‌وێت فشار بخاته سه‌ر پوتن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به شه‌ڕ له ئۆكرانیا بهێنێت.
سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كانی خۆرئاوا له‌گه‌ڵ رووسیا، تا ئێستا ماكرۆن، هێڵێكی په‌یوه‌ندی له نێوان خۆی و پوتندا هێشتووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ماكرۆن، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، چی جینبینگ، داوای كرد، په‌كین به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌به‌رچاو بگرێت و فشار بخاته سه‌ر پوتن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به شه‌ڕی رووسیا بهێنرێت.
ماكرۆن به سه‌رۆكی چینیشی وت: به‌رژه‌وه‌ندیت وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌یه، فشار بخه‌ره سه‌ر رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بكات و پابه‌ندی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بێت.