به فه‌رمی مانچێسته‌ر یونایتد وه‌ڵامی هێرشه‌كانی كریستیانۆی دایه‌وه
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به فه‌رمی له دژی لێدوانه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرایه‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ره‌فتاره‌كانی یاریزانه پورتوگالییه‌كه سه‌قامگێری یانه‌كه تێك ده‌دات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نوێترین چاوپێكه‌وتنی میدیایی له‌گه‌ڵ پیێرس مۆرگانی رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه ئاماده نییه هیچ رێزێك له تێن هاگی راهێنه‌ری مان یونایتد بگرێت، ده‌شڵێت: به‌شێك له یاریزانان و ستافی كارگێری یانه‌ی مان یونایتد خیانه‌تیان لێكردووم.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 14 نۆڤێمبه‌ری 2022، كارگێری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به ئاماده‌بوونی تێن هاگ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه میدیاییه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌نجامدا، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریاندا به به‌یاننامه‌یه‌ك وه‌ڵامی هێرشه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بده‌نه‌وه.
مانچێسته‌ر یونایتد له به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: له ژووری جلگۆڕین رێزێكی زۆر له كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گیردرێت، به‌ڵام ره‌فتاره‌كانی كریستیانۆ زۆرێك له یاریزانه‌كانی نا‌ئومێد كردووه، هه‌روه‌ها ژووری جلگۆڕینی مان یونایتد رێگه نادات هێرشه‌كانی رۆناڵدۆ سه‌رقاڵیان بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه یانه‌كه له ئێستادا ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌و نائومێدییه‌ی وه‌رزی رابردوو بهێنێت و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناخی دووه‌م به‌ره‌و باشتر بچێت.
هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه تیپه‌كه پێویستی به یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی زیاتر هه‌یه، به‌ڵام ره‌فتاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌قامگیری تیپه‌كه تێكه‌ده‌دا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له هاوینی 2021 گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 16 یاری، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.