ئومێد سه‌باح: هه‌رێمی كوردستان سه‌دا حه‌فتا پشتی به داهاتی نه‌وت به‌ستووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر سیاسیه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م كرده‌وه كه له هه‌وڵی هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێستا هه‌رێمی كوردستان 70% پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پانێڵێكی مەراسیمی كردنه‌وه‌ی ئینستیتیوتی نوێگەری و داهێنان لە کوردستان رایگەیاند، هەموو ئەو وڵاتانەی داهاتەکانیان تاک سەرچاوەیە، ئابوورییەکانیان لاوازەو لەمەترسیدایە و جه‌ختی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئابووری كابینه‌ی نۆیه‌م كرده‌وه كه هه‌وڵی هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
ئومێد سه‌باح روونیكرده‌وه، به‌پێی داتاكانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و پلاندانان، ئێستا هه‌رێمی كوردستان 70% پشت به داهاتی نه‌وتی ده‌به‌ستێت و له هه‌وڵی به‌رده‌وامیشدان كه سه‌رچاوه‌كانی داهات هه‌مه‌چه‌شن بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی گوتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان کارئاسانی زۆری بۆ پێشخستنی کەرتی تایبەت کردووەو گرنگی زۆری بە کارگەکان داوە ، ئاماژەی بەوەشکرد ، لەکۆی 34 هەزار کۆمپانیا 30 هەزار کۆمپانیای ناوخۆیین.
سه‌باره‌ت به كارگه‌كان، روونیكرده‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان 4051 كارگه مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعش و دۆخی كۆڕۆناوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له كارگه‌كا داخران یاخود به‌هۆی نه‌بوونی پشتگیری توانای ركابه‌ری به‌رهه‌می هاورده‌كراویان نه‌بوو، بۆیه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكرد بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و كارگانه و دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
زیاتر گوتی، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو توانیان هه‌ردوو یاسای گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی و یاسای پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی له په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌رێنن و ببێته وه‌رچه‌رخانێك بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی پیشه‌سازی و سێكته‌ره‌كانی دیكه.