سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

وابڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامابدات و به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسایه‌ك و خوێندنه‌وه‌ش بۆ چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه‌ش ده‌كرێت.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌، سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می خۆیدا، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) ده‌دات.

هه‌روه‌ها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی عێراقی ژمارە 76یساڵی 2012ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق) ده‌كرێت.

له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چوار پرۆژه‌ یاسای دیكه‌ ده‌كرێت له‌وانه‌، (پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازەیاسای بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە 78ی ساڵی 2012، پڕۆژەیاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف ژمارە 64ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق و پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە 14ی ساڵی 2008.

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئاسایی ژماره‌  (12)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ (12)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان