واشنتن زانیاری له باره‌ی به‌رپرسانی گرووپێكی ئیسلامی ده‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
واشنتن رایگه‌یاند، پاداشتێكی دارایی به بڕی 10 ملیۆن دۆلار ده‌داته هه‌ر كه‌سێك زانیاری له باره‌ی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆماڵی، كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامییه بداته ئه‌مه‌ریكا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندووه، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره پادداشتێكی له‌و جۆره له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆماڵ ته‌رخان بكرێت.
بزووتنه‌وه‌كه ماوه‌یه‌كه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حكومه‌تی حه‌سه‌ن شێخ مه‌حموود، چڕ كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه ناوی ئه‌حمه‌د عومه‌ر دێرییه و ناسراوه به ئه‌بو عوبه‌یده و ئه‌مه‌ریكا به دوای زانیاری‌دا ده‌گه‌ڕێت له باره‌یه‌وه.
له مانگی ئازاری 2008ه‌وه ئه‌مه‌ریكا ناوی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌مساڵ به گوێره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، 600 مه‌ده‌نی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا كوژراون.
واشنتن ده‌ڵێـت، ئه‌بو عوبه‌یده له ئه‌یلوولی 2014ه‌وه بووه‌ته میری بزووتنه‌وه‌كه و له نیسانی 2015ه‌وه وه‌ك "تیرۆریستێكی جیهانی" ناسێنراوه و سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
سه‌رچاوه: AFP