دیارترین ئه‌و 15 یاریزانه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه له مۆندیال بێبه‌شبوون
تا دێت ژماره‌ی پێكانی یاریزانانی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیال زیاتر ده‌بێت، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا زۆرترین یاریزانی پێش مۆندیال له‌ده‌ست داوه، دوایینجار كیمپێمبی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسا ناوی له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌رهێنرا و یاریزانێكی دیكه شوێنی گرته‌وه، له دوایین رۆژه‌كانیش یانه‌ی مارسێ فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵی ناخۆشی بۆ هانده‌رانی مه‌غریب بڵاوكرده‌وه كاتێك رایگه‌یاند ئه‌مین حارسی یاریزانی مه‌غریبی یانه‌كه‌یان له ئه‌ژنۆی چه‌پی تووشی پێكان بووه.
سادیۆ مانێ له بۆندزلیگا له‌گه‌ڵ بایرن میونشن تووشی بوو، ئه‌گه‌رچی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیال كراوه، به‌ڵام چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه كه‌وتووه‌ته گومان و ناڕوونی.
دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه له مۆندیال دابڕاون
1ـ فه‌واز قه‌رنی (سعوودیه):
گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه له كاتی كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له ئه‌بوزه‌بی تووشی پێكان بوو، یانه‌ی شه‌بابی سعوودیه 15 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ فه‌واز كراوه و بۆ چه‌ند مانێگ له یاریكردن داده‌بڕێت.
2ـ پۆڵ پۆگبا (فه‌ره‌نسا):
ئه‌م ناوه‌راستكاره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه تووشی پێكانی ئه‌ژنۆی بوو، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و له مۆندیال بێبه‌ش كرا.
3ـ نگۆڵۆ كانتی (فه‌ره‌نسا):
ئه‌م یاریزانه بووه دووه‌مین ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسا كه تووشی پێكانێكی ناوه‌خت بوو، ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا به‌شداریی له دوو یاریی له‌گه‌ڵ چێڵسی كرد و له به‌شی دواوه‌ی رانی تووشی پێكان بوو، 4 مانگی بۆ چاكبوونه‌وه‌ی پێویسته، به‌مه‌ش له مۆندیال دابڕا.
4ـ پرێنس كێمپێمبێ (فه‌ره‌نسا):
یاریزانی دڵی به‌رگری یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له پاژنه‌ی پێی تووشی بوو، نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا گه‌شتی مۆندیالی قه‌ته‌ر بكات، ئه‌گه‌رچی تا دوایین ساته‌كان ناوی له لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی دا هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی چاكنه‌بوونه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی، نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ شاندی وڵاته‌كه‌ی گه‌شتی مۆندیالی قه‌ته‌ر بكات.
5ـ ئه‌بوبه‌كر كامارا (فه‌ره‌نسا):
ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی به‌هۆی پێكانی ئه‌ژنۆی تا دوای مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
6ـ تیمۆ ڤێرنێر (ئه‌ڵمانیا):
ئه‌م هێرشبه‌ره ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له چامپیۆنزلیگ له یاریی نێوان لایپزیگ و شاختار له قوله‌پێی تووشی پێكان بوو، به‌مه‌ش تا كۆتایی ساڵی 2022 ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
7ـ رێس جیمس (ئینگلاند):
ئه‌ستێره لاوه 22 ساڵیه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له یاریی نێوان چێڵسی و میلان له چامپیۆنزلیگ تووشی پێكان بوو، به‌مه‌ش 8 هه‌فته‌ی بۆ چاكبوونه‌وه پێویسته و ناوی له لیستی یاریزانانی وڵاته‌كه‌ی بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر سڕدرایه‌وه.
8ـ دیێگۆ جۆتا (پورتوگال):
هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی كرد له دژی مانچێسته‌ر سیتی، له به‌شی پووزی قاچی تووشی پێكان بوو، یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند جۆتا پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.
9ـ پیدرۆ نیتۆ (پورتوگال):
یاریزانی باڵی یانه‌ی ولڤرهامتنی ئینگلیزی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی وێستهام له یاریكردن دابڕا و له پاژنه‌ی پێی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، به‌مه‌ش له پێكهاته‌ی پورتوگال بۆ مۆندیال دوورخرایه‌وه.
10ـ ئاسه‌ر میلۆ (به‌رازیل):
ئه‌م ناوه‌راستكاره‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس كه له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه به خواستن روویكرده لیڤه‌رپوول، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی رێنجه‌رز تووشی كوتران و گرژبوونی ماسولكه‌كان هات و تا ئێستا نه‌یتوانیوه بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن و له پلانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش دا نه‌ما.
11ـ خیسۆس "تیكاتیتۆ" (مه‌كسیك):
یاریزانی باڵی یانه‌ی سێڤییا له مانگی هه‌شتی ساڵی رابردوو له كاتی مه‌شق و راهێنانه‌كان پاژنه‌ی پێی چه‌پی شكا و به‌خێرایی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا ناوی له پێكهاته‌ی 31 یاریزانه‌كه‌ی جیرارد مارتینیۆی راهێنه‌ری مه‌كسیك تۆمار كرا، به‌ڵام دواتر خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری یانه‌ی سێڤییا رایگه‌یاند ئه‌و یاریزانه ناتوانێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
12ـ بن چێلوێڵ (ئینگلاند):
ئه‌م یاریزانه‌ی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی بووه یه‌كێكی دیكه له قوربانییه‌كانی چامپیۆنزلیگ كاتێك یانه‌كه‌ی 2 ـ 1 له دینامۆ زه‌گربی كرواتی برده‌وه، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا چێڵوێڵ له‌به‌شی پشته‌وه‌ی رانی تووشی پێكان هات، دواتر راگه‌یاندرا 3 مانگی بۆ چاكبوونه‌وه پێویسته و له پلانه‌كانی ساوزگه‌یتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند بۆ مۆندیال دووركه‌وته‌وه.
13ـ ماركۆ ریۆس (ئه‌ڵمانیا):
كاپتنی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند وه‌كو هه‌میشه به‌دبه‌ختی پێكان به‌رۆكی به‌رنادات، له ماسولكه‌كانی پاژنه‌ی پێی تووشی پێكان هات.
14ـ جیۆڤانی لو سیلسۆ (ئارجێنتینا):
ئه‌م ناوه‌راستكاره‌ی یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له پشته‌وه‌ی رانی تووشی پێكان هات و بانگهێشتی مۆندیالی قه‌ته‌ر نه‌كرا.
15ـ ئه‌مین حارس (مه‌غریب):
ئه‌م یاریزانه‌ی یانه‌ی مارسێی فه‌ره‌نسا تووشی پێكان هات و له خه‌ونی به‌شداریكردن له مۆندیال بێبه‌ش بوو.