پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەک دەدات

پەرلەمانی کوردستان - ئەرشیف
پەرلەمانی کوردستان - ئەرشیف

K24 – هەولێر

پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری دەدات و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسا و پێشنیازە یاسا دەکات.

بەگوێرەی بەرنامەی کار کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:

یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی عێراقی ژمارە 76ی ساڵی 2012ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

دووەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1 - پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2 - پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە 78ی ساڵی 2012).

3 - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف ژمارە 64ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

4 - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە 14ی ساڵی 2008).