کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و لەتیف رەشید دەستیپێکرد

.
.

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە شاری هەولێر و کەمێك پێش ئێستا کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (15ـی تشرینی دووەمی 2022) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.

هەروەك بڕیاربوو، کەمێك پێش ئێستا کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد.

پەیامنێری کوردستان24 لەبارەی سەردانەکەی لەتیف رەشیدەوە رایگەیاند، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، لەتیف رەشید لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەن.

لەتیف رەشید لە 13/10/2022، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا.