مایك پێنس: ئه‌مه‌ریكییه‌كان له تره‌مپ باشتریان ده‌ستده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2024، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له دۆناڵد تره‌مپ باشتریان ده‌ستده‌كه‌وێت.
مایك پێنس، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ) رایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له تره‌مپ باشتریان ده‌ستده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها گوتی: "هێشتا كاتی پێویست له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا به‌رده‌سته".
پێنس هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێموایه بژارده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، له تره‌مپ باشتر ده‌بن، ئه‌و كاره بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا جێهێڵدراوه".
جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌شڵێت: "خۆم بنه‌ماڵه‌كام رۆڵی باشمان ده‌بێت بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا".
له ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگی داهاتوودا، په‌نجاونۆهه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه چوار ساڵ جارێك ئه‌نجامده‌درێت.
به‌وپێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێشتا به‌هێزترین وڵاتی جیهانه له ڕرووی ئابووری و سه‌ربازییه‌وه، له چاو هه‌ردوو ركابه‌ره‌كه جیهانییه‌كه‌ی (ڕووسیا‌و چین)دا، بۆیه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه.
به رای چاودێرانی سیاسی له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تره‌مپ به سه‌رۆك، ئه‌مریكا و جیهانیش دووچاری مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كاته‌وه، هۆكارێكی لۆژیكیش هه‌یه، بۆ ترس له‌و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و قه‌یرانێكی ده‌ستوری قووڵ و درێژخایه‌ن به‌رێت، ره‌نگه ئه‌و وڵاته به‌ره‌و توندوتیژی مه‌ده‌نیش ببات.