ئه‌و منداڵانه‌ى له لايه‌ن قه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژى سێكسيان كراوه‌ته سه‌ر داواى قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره له سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌يلولى داهاتوو، ئه‌و منداڵانه‌ى له لايه‌ن قه‌شه‌كانه‌وه له ناو كڵێسه‌كانى كاسۆليكى سويسرا ده‌ستدرێژيان كرايه سه‌ر كۆببنه‌وه و داوا بكه‌ن قه‌ره‌بوويان بكرێته‌وه و ليژنه‌يه‌كى تايبه‌تمه‌ند له‌و باره‌يه‌وه سه‌روكارى پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ليژنه‌يه‌ك به ناوى ليژنه‌ى گوێ گرتن و ئاشته‌وايى، بڕياردان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه له سويسرا پێكهێنراوه و ئه‌و ليژنه‌يه ئه‌ركى به‌دواداچوونى پرسى ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر منداڵانه له لايه‌ن قه‌شه‌كانه‌وه.
ماوه‌ى شه‌ش ساڵه ليژنه‌كه له‌گه‌ڵ قه‌شه‌كان و قوربانيان و په‌رله‌مانتاران له گفتوگۆدايه بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن.
كڵێسه‌ى كاسۆليكى سندوقێكى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه درووستكردووه و بڕياريداوه قه‌ره‌بووى قوربانييه‌كان بكاته‌وه.
تا ئێستا ژماره‌ى وردى قوربانييه منداڵه‌كان نازانرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تا ئێستا داواى قه‌ره‌بووى كردووه گه‌يشتووه‌ته 200 منداڵ و مه‌زنده ده‌كرێت ژماره‌كه زۆر له‌وه زياتر بێت وه‌ك به‌لجيكا كه كڵێسه ناچار كرا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ 800 قوربانيدا بكات و قه‌ره‌بوويان بكاته‌وه.
له 2010ه‌وه 20 كه‌يسى تاوان دژى كاهين و روهبان و قه‌شه‌كانى كاسۆليك له دادگاكانى سويسرا تۆمار كراوه و سه‌رجه‌ميان كه‌يسى ده‌ستدرێژيكردنى سێكسى بووه بۆ سه‌ر منداڵان. له‌و ماوه‌يه‌دا 172 كه‌سيش به تاوانى ئه‌نجامدانى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر منداڵان ده‌ستگيركراوون.
كۆنگره‌ى ئه‌سقۆفيه‌ى سويسرا له 2014 بڵاويكرده‌وه، له نێوان 2009 و 2012 زانيارى ئه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، كه 193 منداڵ ده‌ستدرێژى سێكسيان كراوه‌ته سه‌ر و 172 قه‌شه و كاهين و روهبان ئه‌و تاوانانه‌يان ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه: سويس ئينفۆ.
و: ئ.هـ