دهۆك.. به‌هۆی ته‌قینی بوتڵێكی غاز له چێشتخانه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون
K24 – دهۆك:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك، بوتڵێكی غاز له چێشتخانه‌یه‌كی شاری دهۆك ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه.
خاوه‌نی چێشتخانه‌كه به په‌یامنێری كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌كاتی كاركردن بوتڵێك غاز ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س برینداربوون و كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای ته‌قینه‌وه‌كه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد، كه به‌هۆی ته‌قینی غاز دروستببوو، هه‌روه‌ها زیانی زۆریش به‌ر چێشتخانه‌كه كه‌وتووه.