رووسیا 100 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئۆكرانیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هێزی ئاسمانی ئۆكرانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ رووسیا 100 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی ئۆكرانیا كردووه.
یووری ئیگنات گوته‌بێژی هێزه‌كانی ئاسمانی ئۆكرانیا، به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، رووسیا 100 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ژێرخانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆكرانیا كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مووشه‌كه‌كان له ده‌ریای قه‌زوین (ناوچه‌ی رۆستۆڤ)ـی رووسی و ده‌ریای ره‌شه‌وه، ئاراسته‌كراون.
ده‌شڵێت: "له قۆناغی ئێستادا رووسیا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دژی ئۆكرانیا به‌كارنه‌هێناوه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، هێرشه‌كان كراوه‌ته‌سه‌ر ژێرخانه مرۆییه‌كانی ئۆكرانیا، كه زیانی به تاوه‌ری كاره‌با، ئاو، قوتابخانه و باڵه‌خانه‌ی خزمه‌تگوزاری گه‌یاندووه.
له‌مباره‌یه‌وه ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگه‌یاند، 100 مووشەک ئاراستەی شارەکانمان لە سەرانسەری ئۆکرانیا کراون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "زۆبەی مووشەکەکان ژێرخانی وزەیان کردووەتە ئامانج. روونە کە دوژمنەکەمان چی دەوێت. بە ئامانجەکەیان ناگەن".
داواشی له هاووڵاتییان كرد، ئاگاداری خۆیان بن و لە پەناگەکان بمێننەوە.
ده‌شڵێت: "ئاگادارم بەهۆی مووشەکەکانەوە زۆرێک لە شارەکان کارەبایان بچڕاوە، ئێمە کاردەکەین، هەموو شتێک چاک دەکەینەوە، ئێمە زیندوو دەمێنینەوە".
رۆژی 11/11/2022 سوپای رووسیا لە شاری خێرسۆن کشایەوە و رۆژی دواتر سوپای ئۆکرانیا چووە ناو شارەکە، بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی، کشانەوەی رووسیا لەو شارە بە شکستی جەنگ ناودەبەن، بۆیه ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ك كاردانه‌وه‌ی مۆسكۆ داده‌نرێت.
24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.