له‌باره‌ی گرێبه‌ستی مامۆستایانی وانه‌بێژ وه‌زیری په‌روه‌رده روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده له‌باره‌ی گرێبه‌ستی مامۆستایانی وانه‌بێژ، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆمانكردووه.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێكدا به كوردستان24 راگەیاند، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی راژە لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژ گفتوگۆمانكردووە و پێشنیازی خۆمان ئاراستە كردووه و ئەوانیش لێكۆڵینەوەی خۆیان دەكەن پاشان ره‌وانه‌ی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكەن بۆ ئەوەی كاری لەسەربكرێت.
له‌باره‌ی په‌سندكردنی پڕۆژه یاسای په‌روه‌رده و فێركاری له په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان پڕۆژه یاساكه په‌سندكرا، كه پێكهاتووه له پڕۆژه‌یه‌كی هاوچه‌رخ، به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دیدێكی فه‌لسه‌فی بۆ په‌روه‌رده دروست بكه‌ین.