عێراق: گه‌شه‌ی دانیشتوان له پاشه‌كشه‌دایه
K24 - هەولێر:
گه‌شه‌ی دانیشتوانی عێراق له پاشه‌كشه‌دایه و وه‌زاره‌تی پلاندانانیش پێشبینی ده‌كات بۆ كۆتایی ساڵ، ژماره‌ی دانیشتوان بگاته 42 ملیۆن كه‌س.
له لێدوانێكدا عه‌بدولزه‌هره ئه‌لهنداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، گه‌شه‌ی دانیشتوانی عێراق له پاشه‌كشه‌دایه و پێشبینیشیكرد، له‌كۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌ی دانیشتوان بگاته 42 ملیۆن كه‌س.
هنداوی گوتی: "ئێستا رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوان 2.5%ـه، له‌كاتێكدا به‌ر له 10 ساڵ ئه‌و رێژه‌یه زیاتر بوو له 3%، هۆكاری ئه‌مه‌ی بۆبه‌رزبوونه‌وه‌ی هۆشیاری خێزانی عێراقی گه‌ڕانده‌وه، كه به‌هۆی زیادبوونی خواسته‌كانی تاك، ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان هه‌بووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه، گه‌شه‌ی دانیشتوان له عێراق به‌رده‌وامه و ژماره‌ی دانیشتوانی ئێستای ئه‌و وڵاته به نزیكه‌ی 45 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت و پێشبینیده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه ژماره‌یان بگاته 107 ملیۆن كه‌س.
بە گوێرەی دوایین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ سێشەممە (15ـی تشرینی دووەمی 2022) ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی هەشت ملیاری تێپه‌ڕاند و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەوبارەیەوە رایگەیاند، گەیشتن بەم ژمارەیە دەرفەتێکە بۆ ئاهەنگگێڕان بە هەمەجۆریی و پەرەسەندن، لەهەمانکاتدا رێزگرتن لە بەرپرسیارێتی هاوبەشی مرۆڤایەتی بەرانبەر بە هەسارەی زەوی.