دوو كه‌س له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو مووشه‌كی رووسیا له پۆڵه‌ندا كوژران
K24 – هه‌وڵێر:
دوو مووشەکی رووسیا لە پۆڵەندا کەوتنەخوارەوە و بەهۆیانەوە دوو کەس کوژران و سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌نداش داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، میدیاكانی پۆڵه‌ندا، بڵاویانكرده‌وه، دوو مووشه‌كی رووسیا له گوندێكی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، كه بوونەتە هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی بەرگری رووسیا، دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکی وڵاته‌كه‌ی له پۆڵەندا ره‌تكرده‌وه و به گێچەڵکاری به مۆسكۆ وه‌سفیكرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه مەبەست لەم دەنگۆیانه ئاڵۆزترکردنی ململانێکانه.
لە یەکەم کاردانەوەشدا، وەزیری دەرەوەی لاتیڤیا رایگەیاند بەئامانجگرتنی وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ زۆر مەترسیداره، هاوکات وەزیری دەرەوەی نەرویجیش رایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکەی رووسیا بۆ سەر پۆڵەندا پێشهاتێکی زۆر مەترسیداره.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كی رووسیا له پۆڵه‌ندا پشتراستكرده‌وه و ئاماژه‌ی به كوژرانی دوو كه‌س كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا پنتاگۆن، جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی به‌دواداچوون بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو مووشه‌كی رووسیا له پۆڵه‌ندا كرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی واشنتن سەبارەت به بەرگریکردن له بست به بستی خاکی ناتۆ زۆر روونه.