کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

.
.

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بەفربارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکی بارانبارین (کاتی دابارین لەسەر ناوچەکەمان) لە دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات بەگشتی، سنووری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاستی دابارینی دەبێت لەچاو ناوچەکانی دیکە لە کاتەکانی ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە کۆتای کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە کۆتایی دێت.

لە راپۆرتی پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر ئاسمان هەور دەبێت سەرەتا لە کاتەکانی نیوەڕۆ لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەستپێدەکات پاشان لەناوچە جیا جیاکاندا باران دەبارێت. لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران لەکاتەکانی نیوەڕۆ لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان لەدوای نیوەڕۆ کاریگەری بارانبارین زیاتر دەبێت لەسەر زۆربەی ناوچەکان، لە ئێوارەدا ئاستی بارانبارین مامناوەند دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی باکووری ئەم دوو پارێزگایە هەندێک کات باران بەشێوەی لێزمە باران دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای پارێزگای دهۆک و کەرکووک کەشناسی رایگەیاندووە، لە پارێزگای دهۆک ئاسمان هەور دەبێت بارانبارین لە دوای نیوەڕۆ لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات پاشان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت و لە ئێوارەدا پێشبینی بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچە جیا جیاکان دەبێت، ئاستی دابارین لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان مامناوەند و لێزمە باران دەبێت، لە پارێزگای کەرکووک ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەست پێ کردنی نمە باران لە ناوچە جیا جیاکاندا لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی ئاسمان هەور دەبێت بارانبارین لە کاتەکانی بەیانی زوودا رێژەکەی زیاتر دەبێت لە تەواوی ناوچەکەمان بارانبارین دەبێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لە سنووری پارێرزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، بەفربارین لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێت، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  19 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى

دهۆک :  18 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:  18 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  19 پلەى سیلیزى

سۆران :  17 پلەى سیلیزى

گەرمیان :  23 پلەى سیلیزى