له كه‌نداوی عومان هێرشكرایه سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتھه‌ڵگری بازرگانێكی ئیسرائیل
K24 – هه‌ولێر:
به فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له كه‌ناراوه‌كانی سوڵتاننشینی عومان هێرش كرایه سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگر، كه خاوه‌نه‌كه‌ی بازرگانێكی ئیسرائیلییه.
كه‌شتییه‌كه ئاڵای لیبیریای هه‌ڵكردووه و به ناوی كه‌شتی "باسیفیك زیركۆن" نه‌وتی گواستووه‌ته‌وه و ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
به‌رپرسێكی ئه‌منیی باڵا له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، رایگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشه ئێواره‌ی دوێنێ بووه و كه‌شتییه‌كه كاری بۆ كۆمپانیای "ئیسترن باسیفیك چیبینگ" كردووه، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له سه‌نگاپووره و كه‌شتییه‌كه موڵكی بازرگانی ناوداری ئیسرائیل "ئیدان عوفر"ـه.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، براد كوبر له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری رایگه‌یاند، هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كی مه‌ده‌نی، كه له ته‌نگه‌یه‌كی هه‌ستیاردا بووه و ئه‌و هێرشه ئاماژه بۆ چالاكییه هه‌راسانكارییه‌كانی ئێران.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مه‌ریكا زانیاری له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه هه‌بووه.
رۆیته‌رز لێدوانی له به‌رپرسێكی ئیسرائیلی وه‌رگرتووه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی بڵاوبكاته‌وه، رایگه‌یاندووه، ئێران له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، كه له هه‌مان ئه‌و جۆری فڕۆكانه‌یه، داویه‌تی به رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئۆكرانیا به‌كاری بهێنێت، هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
رێكخراوی بازرگانی ده‌ریایی سه‌ربازیی به‌ریتانیا، كه چاودێری پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌ریادا ده‌كات، دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ی رابردوو هێرشێكی له‌و جۆره ئه‌نجام دراوه.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی ورده‌كاری هێرشه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، كۆمپانیای باسیفیك زیركۆن، به ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێسی رایگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌شتییه زه‌یتی غازی گواستووه‌ته‌وه و زیانی كه‌م به‌ر په‌یكه‌ری كه‌شتییه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كردووه‌ته‌وه.
كه‌شتیی پێنجه‌می ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ، كه‌شتییه‌كی راوكردنیان به‌دیكردووه، كه بڕێكی زۆر مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ڵگرتووه و له ئێرانه‌وه به‌ڕێكه‌وتووه و به رێگه‌وه بووه كه‌نداوی عومان و ئه‌و كه‌شتییه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵی سه‌ربازی بۆ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌كارهێنراوه و به‌و هۆیه‌وه رێگری لێكراوه، باره‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، زیاتر له 70 تۆن كلۆراتی ئه‌مۆنیۆم ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه ئه‌و مادده‌یه بۆ درووستكردنی مووشه‌ك و ته‌قینه‌وه سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.