به‌سه‌رپه‌رشتی په‌یمانگه‌ی ئه‌لجه‌زیره دوو خولی تایبه‌ت به بێژه‌ری و به‌ڵگه‌فیلم كۆتاییانهات

K24 – هه‌ولێر:
به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له بێژه‌ران و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و به‌شێك له رۆژنامه‌نووسه عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ دوو خولی راهێنان كۆتاییانهات، كه یه‌كێكیان تایبه‌ت بوو به پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان تایبه‌ت بوو به دروستكردنی به‌ڵگه‌فیلم.
خولی پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی له‌لایه‌ن بێژه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌لجه‌زیره محه‌ممه‌د كرێشان بۆ بێژه‌رانی كه‌ناڵ پێشكه‌شكرا، كه ماوه‌ی چوار رۆژی خایاند، ئه‌مڕۆ كۆتاییهات و بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌شكرا.
هه‌روه‌ها خولی دروستكردنی به‌ڵگه‌فیلم، له‌لایه‌ن راهێنه‌ر سامی ده‌رباشی له په‌یمانگه‌ی ئه‌لجه‌زیره بۆ راگه‌یاندن، به به‌شداری به‌شێك له رۆژنامه‌نووسانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی رۆژنامه‌نووسانی عێراقی كۆتاییهات و بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌شكرا.
دوای ئه‌وه‌ی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی ئه‌لجه‌زیره بۆ راگه‌یاندن، رێككه‌وتنی هاوكارییان له بواره‌كانی راوێژی میدیایی واژووكرد و رێكه‌وتنه‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مڕۆ دوو خول كۆتاییانهات و له داهاتووشدا خوله‌كان له بواره جیاوازه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بن.