یه‌كه‌مین داواكاری فه‌رمی بۆ كڕینی كریستیانۆ پێشكه‌شی مان یونایتد كرا
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه یانه‌یه‌كی پرێمه‌رلیگ یه‌كه‌مین ئۆفه‌ری فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ له رێگه‌ی خۆرخێ مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پێشكه‌شی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه.
سه‌ر چاوه به‌ریتانیاییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه‌ی نیوکاسڵ یەکێکە لەو یانانه‌ی ئاماده‌یه بتوانێت مووچەی ڕۆناڵدۆ بدات کە هەفتانە 360 هەزار پاوەندە.
ڕۆژنامەکە هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەرپرسانی بایرن میونشن لەگەڵ مێندێزیش کۆبوونەتەوە، ئەمەش گومان لەسەر ئەگەری گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانە باڤارییەکە دروست دەکات.
ناپۆلی و مارسێ لە زستاندا دەرفەتی گواستنەوەی ڕۆناڵدۆیان بۆ ڕەخسا، بەڵام دیسان ڕەتیانکردەوە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو له هاوینی ڕابردوو ئاماده‌نه‌بوون گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکەن.
سپۆرتینگ لیشبۆن هێشتا ئارەزووی گەڕاندنەوەی ئەفسانەكه‌ی پێشووی دەکات، بەڵام ڕەنگە توانسته داراییەکان ڕێگری بکەن لە ئەنجامدانی گرێبەستی ڕۆناڵدۆ.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی چاوپێكه‌وتنه میدیاییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیێرس مۆرگانی رۆژنامه‌نووسی ناوداری به‌ریتانیا، كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هێنا، ئه‌مڕۆش وێنه‌كانی كریستیانۆ له‌سه‌ر دیواری یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد هێنرایه خواره‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ مان یونایتد.