گوته‌بێژی حكومه‌ت روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌دات

جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، لە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبین و هەوڵیش ده‌ده‌ین بەغدا لە ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوامبێت.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا پێكهێنراوه‌ و ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات.

لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا، جوتیار عادل، گوتی: "هەوڵدەدەین بەغدا لە ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوامبێت و لە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبین".

گوتەبێژی حکومەت، راشیگەیاند، نووسراوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراو و ئەوانیش بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێرن و کاری لەسەرکراوە.