سوودانی داوای دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا ده‌كات ده‌سته‌یه‌كی باڵا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێكبهێنرێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پرسه گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داواكراوان، له‌سه‌ر راسپارده‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، داواكرا "ده‌سته‌ی باڵا بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی" له عێراق پێكبهێنرێت.
سوودانی داواشیكرد، تیمێكی پاڵپشت به‌ده‌سه‌ڵاتی فراوانه‌وه دابمه‌زرێت بۆ پشتگیریكردنی ئه‌و ده‌سته‌یه.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.