به فه‌رمی... نێیمار گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێ كرده‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا یانه‌ی بارسێلۆنا له راگه‌یاندراوێكدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه بڵاو كرایه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مانه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا تا 2021 راگه‌یاند.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه نێیمار تا 5 ساڵی دیكه له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت، باس له‌وه‌ش كراوه ئه‌گه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه ده‌بێت 200 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بده‌نه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه، هه‌روه‌ها له دوایین 3 وه‌رزی مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ 250 ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، رۆژی 15ـی ئه‌م مانگه، نێیمار پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ به‌شداریكردن له ئۆلمپیادی ریۆ دی جانیێرۆی 2016، له پرێس كۆنفرانسێكدا هه‌ڵوێستی خۆی باشتر بۆ میدیاكان روون ده‌كاته‌وه و به فه‌رمیش واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
له ماوه‌كانی رابردوو، ده‌نگۆیه‌كی زۆر هه‌بوو له باره‌ی ڕۆیشتنی نێیمار له بارسێلۆنا، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆریش له میدیاكان ناوی ئه‌م یاریزانه‌یان به یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید گرێدا بوو.