کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری رایگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمڕۆ بە گشتى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، کاریگەرى ئەو شەپۆلە بارانبارینەى رووى لە ناوچەکە کردووە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هەڵەبجە بە لاوازى دەمێنێتەوە، نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى سنوورى ئەو دوو پارێزگایە  دەبارێت. لەگەڵ بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرێکى کەمى نمە بارانى دەبێت، لە ئێوارەدا کۆتاى بە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دێت و ئاسمانى تەواوى ناوچەکەمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی هەینی 18/11/2022، ئاسمان لە سەنتەرى پارێزگاکان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لەکاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :  18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى

دهۆک :  14 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:  15 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  16 پلەى سیلیزى

سۆران :  13 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  20 پلەى سیلیزى

بارانی تۆمارکراوی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ی کوردستان
بارانی تۆمارکراوی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ی کوردستان