شێخان.. له رووداوێكی هاتووچۆدا سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی هاتۆچوودا له سنووری قه‌زای شێخان سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئازاد ته‌ها، گوته‌بێژی هاتووچۆی گشتی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، كاتژمێر 10:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌نزیك گوندی (مامزدینا) له‌سه‌ر رێگای نێوان قه‌زای شێخان – دهۆك سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش برینداربووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رووداوه‌كه له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیكترا و تۆیۆتا كرۆلا روویداوه و زیانی ماددی به‌ر هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتوون.