بلینكن: رووسیا به‌رپرسه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، رایگه‌یاند، رووسیا له كۆتاییدا ده‌بێت به‌رپرسیارێتی ئه‌و مووشه‌كه هه‌ڵگرێت له پۆڵه‌ندا ته‌قییه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رووسیای به به‌رپرسیار له رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كێك له‌سه‌ر خاكی پۆڵه‌ندا ناوبرد.
له ئاكامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه دوو هاووڵاتی پۆڵه‌ندی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و مووشه‌كانه له لایه‌ن هێزی به‌رگری ئۆكرانیاوه ئاراسته كرابوون.
له كۆڕبه‌ندی لوتكه‌ی ئابووری ئاسیا و زه‌ریای هێمن له بانكۆك، بلینكن گوتی: ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه هه‌ر چییه‌ك بێت، ئێمه ده‌زانین له كۆتاییدا كێ به‌رپرسه له‌و رووداوه و هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه رووسیایه.
سه‌رچاوه: AFP