ئێران: ئه‌وه‌ی رووده‌دات پیلانی ئیسرائیله

K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌یدا رووده‌دات، ئیسرائیل و هه‌واڵگری وڵاتانی خۆرئاوا پیلانیان بۆ داڕشتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئیسرائیل له پشت خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه‌یه.
له 16ی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه، به هۆی گیانله‌ده‌ستدانی مه‌هسا ئه‌منی، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له شاره‌كانی ئێران سه‌ریانهه‌ڵداوه.
له تویتێكدا، عه‌بدوڵڵاهیان ئه‌وه‌ی نووسیوه: ئه‌و دوو ده‌ستدرێژییه‌ی له دوو شاری ئێران بوونه هۆی كوژرانی 10 كه‌س، له لایه‌ن ئیسرائیل و هه‌ندێك سیاسه‌تكاری خۆرئاواییه‌وه پیلانیان بۆ دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ درووست بێت و ئێران وێران بێت و هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پێویسته هه‌موو لایه‌ك بزانن ئێران لیبیا و سوودان نییه، ئه‌مڕۆ ده‌ستدرێژییه‌كان ئامانجیان سه‌لامه‌تی ئێران و ناسنامه‌یه‌تی، به‌ڵام گه‌لی ئێمه دانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و پیلانانه پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران، جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامی رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، ئیسرائیل، سعوودییه و هاوپه‌یمانه‌كانیان خۆیان بۆ دژایه‌تی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و شه‌هیدان ئاماده كردووه.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی: ئه‌و پیلانگێڕییه گه‌وره‌یه له دژی ئومه‌ت له ئارادایه و هه‌ندێك كه‌سیش له ناوخۆی وڵات‌دا بوونه‌ته دارده‌ستی دوژمن بۆ له‌ناوبردنی ئومه‌تی ئێران.
ئه‌م قسانه دوای ئه‌وه دێن، كه دوێنێ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار دوێنێ چوارشه‌ممه به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌وه بوون و ته‌قه‌یان له هاووڵاتیان كرد و له ئاكامدا حه‌وت كه‌س كوژران، كه یه‌كێكیان ژنه و دووانیان منداڵن و ته‌مه‌نیان 9 ساڵ و 13 ساڵه.
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، گرووپێكی تیرۆریست خۆپیشاندانی به‌رده‌م بازارێكی ناوه‌ندییان كردووه‌ته ئامانج و ته‌قه‌یان له خه‌ڵك و ئه‌فسه‌رانی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه كردووه، 8 كه‌سی دیكه بریندار بوون، كه سیانیان پۆلیس و دووانیان له هێزه‌كانی به‌سیجن.
ئاژانسه ئێرانییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه دووه‌م هێرشی تیرۆریستییه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه رووی دابێت.
هێرشی یه‌كه‌م له 26ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو بوو، كه له شاری شیرازی باشووری ئێران كرایه سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی و له ئاكامیدا 13 كه‌س كوژران و داعش به‌رپرسیارێتی كرده‌وه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه: AFP