ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی: ئێران هاوكار نیه

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران هاوكاریان نییه و ئیدانه‌ی ئه‌و هاوكاری نه‌كردنه‌ی ئێرانی كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌رپه‌رشتیارانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی له ڤیه‌ننا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ره‌وشی پرۆگرامی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری ئاژانسه‌كه تاوتوێ كرا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاژانسه‌كه بڕیارێكی نوێی له باره‌ی ئێرانه‌وه ده‌ركرد و تێیدا رایگه‌یاند، ئێران هاوكار نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئیدانه‌ی هاوكاری نه‌كردنی ئێرانی كرد.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ركرا، گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیازكراوی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بوو.
له كۆی 35 وڵاتی ئه‌ندامی ئاژانسه‌كه، 26 وڵات ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌كه دا و مامه‌ڵه‌ی ئێرانیان له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه ئیدانه كرد.
سه‌رچاوه: AFP