له‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو پۆلیس برینداربوون

ده‌ربه‌ندیخان
ده‌ربه‌ندیخان

K24 – هه‌ولێر:

له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان پۆلیسی دارستان و چه‌ند راوچییه‌ك له‌ شاخی زمناكۆ له‌ ده‌ربه‌ندیخان، دوو پۆلیس برینداربوون و راوچییه‌كانیش هه‌ڵاتوون.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پۆلیسی دارستان و پاوانی ده‌ربه‌ندیخان و ژماره‌یه‌ك راوچی له‌ شاخی زمناكۆ، دوو پۆلیس برینداربوون.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، سلێمان ئەحمه‌د، قایمقامی دەربەندیخان به‌ کوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ پۆلیسه‌كان كردووه‌، دوو راوچی بوونە كه‌ ئاژەڵێکی کێوییان کوشتووە، دواتر لەگەڵ پۆلیسی دارستان بەشەڕھاتوون.

قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا، دوو پۆلیس برینداربوون و گوتیشی ھێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوه‌كه‌، به‌ڵام راوچییه‌کان ھەڵاتوون.