نێچیرڤان بارزانی هاوخه‌می بۆ قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی سلێمانی ده‌رده‌بڕێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می له‌باره‌ی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تانكییه‌كی غاز له شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا، هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌رده‌بڕێت و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی سلێمانییه. سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌م، هاوخه‌میانم.خوای مه‌زن گیانی قوربانییان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات، ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت. هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم".
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا. له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه، خانوویه‌ك داڕما و زیانی زۆریش به ژماره‌یه‌ك خانووی ده‌وروبه‌ری رووداوه‌كه كه‌وت.
به گوێره‌ی لێدوانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، رووداوه‌كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی تانكی غاز روویداوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سلێمانی، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 9 كه‌سی دیكه بریندارن.