سيروان بارزانى: هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی پارتی سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی پارتی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات، له‌نێوانیشیاندا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سیروان بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 له‌گه‌ڵ ژینۆ محه‌ممه‌د، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و به‌بڕیاری كۆنگره‌ی14ی پارتی و یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، پارتی بڕیاری كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان داوه.
سیروان بارزانی رایگه‌یاند، وابڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی پارتی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات له‌نێوانیشیاندا، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو هێزی هاوبه‌ش له ده‌سه‌ڵات و خه‌باتدا، پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه سارده‌ی نێوانیان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتی، سیروان بارزانی روونیكرده‌وه، یه‌كێتی له‌باره‌ی خاڵه سنووریه‌كان و داهاتی گومركه‌كان گله‌یی كردووه به‌ڵام پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان له‌رێگه‌ی پێكهێنانی هێزێكی ناوخۆ.
زیاتر گوتی، "كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوان پارتی و یه‌كێتی له ئێستادا به‌هۆی پرسی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی هه‌ولێر بوو، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هاوكار جاف".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، پرسی تیرۆر له‌هیچ لایه‌نێك قبوڵناكرێت، هه‌رچه‌نده هیچ كه‌سێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی پارتیشه‌وه به‌هۆی ئه‌و رووداوه تیرۆریستییه‌وه تۆمه‌تبارنه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌وه پرسیكی یاساییه.
له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێریشه‌وه، سیروان بارزانی روونیكرده‌وه، پارتی لاری نییه له ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه به به‌شداری لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌باره‌ی كه‌یسی تیرۆركردنی هاوكار جاف. زیاتر گوتی، ئه‌و كێشه‌یه گه‌وره‌كراوه، سیاسی نییه، تیرۆرێك له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كراوه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
سه‌باره‌ت به جوڵاندانی هێز بۆ سه‌ر ماڵی قوباد تاڵه‌بانی له شاری هه‌ولێر، سیروان بارزانی رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌كانی من هیچ شتێكی له‌وجۆره رووینه‌داوه و رێگه‌پێدراویش نییه بۆ جوڵاندنی هێز له‌دژی هیچ كه‌سێك.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سیروان بارزانی ئاماژه‌ی به سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ لای سه‌رۆك بارزانی و رایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه بۆ گه‌یاندنی نیگه‌رانییه‌كان و گفتوگۆكردن بووه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی.
سیروان بارزانی ره‌تیشیكرده‌وه، سته‌م له پارێزگای سلێمانی بكرێـت و جیاوازی بكرێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان. زیاتر گوتی، سیاسه‌ت و راسپارده‌كانی سه‌رۆك بارزانی و پارتیدا هیچ كاتێك جیاوازی له‌نێوان ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه و هه‌میشه داواكراوه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵك بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌شدارینه‌كردنی قوباد تاڵه‌بانی و به‌شێك له وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سیروان بارزانی روونیكرده‌وه، ئه‌وه په‌یامێكه بۆ پارتی و خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی له نیگه‌رانییه‌كانیان جددین.
سیروان بارزانی ئاشكرایكرد، وه‌ك به‌شێك له نیگه‌رانییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی، رایه‌ك هه‌یه كه داوای گۆڕینی وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌كات كه به‌دووریشی نه‌زانی به‌شێكی دیكه‌بێت له نیگه‌رانییه‌كانی تیمی وه‌زاری یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌م هه‌نگاوه‌شی به ئاسایی وه‌سفكرد.