دوایین زانیاری لەبارەی ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی سلێمانی راگەیەندرا
K24 – سلێمانی:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، چوار كه‌سی دیكه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غاز له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی له‌ژێر دروپه‌ردوو مابوونه‌وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌سوكاری قوربانییان باس له‌وه ده‌كه‌ن، 4 كه‌سی دیكه له‌وانه‌ی كه له ژێر داروپه‌ردوو ماون، گیانییان له‌ده‌ستداوه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش خه‌ریكن ته‌رمه‌كانییان ده‌رده‌هێنن.
ئاماژه به‌وه‌شكرا، له‌چه‌ند شوێنێكه‌وه سه‌یری ئه‌و كه‌سانه كراوه، بێ جوڵه‌ن و پێده‌چێت له ژیاندا نه‌مابن، دوای ده‌رهێنانی ته‌رمی ئه‌وان، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی ده‌كرێن، به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م رووداوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌گاته 14 كه‌س.
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵی هاووڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی، 10كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، له‌مباره‌یه‌وه پارێزگاری سلێمانی یه‌ك رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند.