بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسووریا مووشەکباران کرا
K24 – ههولێر:
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمهریکا رایگەیاند، بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی گوندی سەوز لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا مووشەکباران کرا.
لە راگەیەندراوێکدا، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمهریکا باسی لەوەشکرد، مووشەکەکان سەربازانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان کردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکییان نەبووە.
باسی لەوەشکرد، ئەو ناوچەیەی مووشەکبارانکراوە، سەرباری هەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بیری نەوتیشی لێیەو گومان دەکرێت هێرشەکان بۆسەر بیرە نەوتەکان بووبێت و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە، لەماوەی پێشوودا بنەکەیەکی دیکەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناوچەی دێرەزوری سووریا بۆردوومانکرا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش سەرچاوهی ئاراستەکردنی مووشەکەکانی بۆردوومانکرد.