ئاژانسی وزەی ئەتۆم داوای کشانەوەی رووسیا لەم شوێنەی ئۆکرانیا دەکات

سوپای رووسیا - ئەرشیف
سوپای رووسیا - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم داوای کشانەوەی رووسیا لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییای ئۆکرانیا دەکات.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی بڕیاریدا، رووسیا لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا پاشەکشەبکات و ئەو جوڵانەشی لەو دەوروبەری وێستەگەکە ئەنجامیدەدات رایبگرێت.

داوای کشانەوەی رووسیا لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لەلایەن فینلەندا و کانەداوە پێشەکشی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کراوە و تێیدا، لە کۆی 45 ئەندامی ئاژانسەکە 24 ئەندام دەنگیان بە ناچارکردنی رووسیاداوە بە کشانەوە لە وێستگەکە، ئەوەش لەبەر ترسی بەردەوام لە ئەگەری تەقینەوەی وێستگەکە بەهۆی چالاکییە سەربازییەکانەوە.

لەبەرامبەردا رووسیا داواکەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی رەتکردەوە و بەپلانگێڕی دژی وڵاتەکەی ناویبرد.

وێستگەی زاپۆریژیا، گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە تەواوی ئەوروپا و لە مانگی سێی ئەمساڵەوە لەلایەن سوپای رووسیاوە کۆنترۆڵکراوە، یەکێکیشە لەو ناوچانەی رووسیا لەڕێگەی ریفراندۆمەوە لکاندی بەخاکەکەیەوە.

وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا
وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا